ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمری: ئێمباپێ مەدریدی دەویست بەڵام بۆ پارە لە پاریس مایەوە!

یاریگا-یونای ئێمری راهێنەری پێشووی پاریس دان بەوەدا دەنێت کایلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەکەی ویستوویەتی  رووبکاتە ریاڵ مەدرید.

ئێمری ئێستا راهێنەری ئارسناڵە و لە لێدوانێکدا بۆ کادینا سێر وتی “فشارێکی زۆرمان لەسەر بوو، دەیویست یاری بۆ ریاڵ مەدرید بکات یاخود چانسی خۆی لە بارسا تاقیبکاتەوە بەڵام حەزی بۆ ریاڵ مەدرید بەهێزتر بوو. دواتر لەگەڵ خۆی و باوکی دانیشتین و بڕوام پێهێنا بە پڕۆژەکەی پاریس. هەروەها پێویستی دەکرد پارەی زیاتر بخەینە سەر مێزەکە بۆ ئەوەی بمێنێتەوە، ئێمەش ئەوەمان کرد”.

ئەم لێدوانەی ئێمری لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر ئێمباپێ دووبارە ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button