ئینگلتەرا

گواردیۆلا:کۆمپانی دەگەڕێتەوە بۆ مانچستەر

یاریگا-پیپ گواردیۆلا دڵنیایە لەوەیە ڤینسنت کۆمپانی دەگەڕێتەوە مانچستەر پاش جێهێشتنی ئەو یانەیە و گەڕانەوە بۆ ئەندەرلەخت.

لە کۆتایی وەرزدا کاپتنە مێژووییەکەی ستیزن رایگەیاند دەگەڕێتەوە یانەکەی سەردەمی لاوی لە بەلجیکا تاوەکو وەکو راهێنەر-یاریزان هاوکاریان بکات.

بەڵام گواردیۆلا گەشبینە و وتی “زۆر بیری کۆمپانی دەکەین، من خۆم زۆر بیری دەکەم بەڵام دەشزانم دەگەڕێتەوە ئێرە لە داهاتوودا جا زوو بێت یا درەنگ. ئەمە باشترین شێواز بوو ماڵئاواییمان لە یەک کرد پاش وەرزێکی زۆر باش. ئەو سەرکردەیەکی راستەقینەیە و زۆر هاوکاری کردین”.

ستیزن تەواوی ناسناوە ناوخۆییەکانی ئینگلتەرا چنییەوە لەم وەرزەدا، بەڵام جارێکیتر شکستی هێنا لە خولی پاڵەوانەکان پاش دۆڕانیان بە تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button