ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

بە هۆکارێکی سەیر مارسێلۆ لە یاری دووهەمی چێڵسی یاری ناکات

یاریگا-مارسێلۆ بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری یاری ستامفۆرد بریج ناکات لە چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان.

مارسێلۆ هەڵبژێردراوە بۆ سەرپەرشتی سندوقی دەنگدانەکانی شاری مەدرید وەک خۆبەخش، بەڵام رۆژی هەڵبژاردنەکان تەنها یەک رۆژە بەر لە یارییەکەی ریاڵ مەدرید و چێڵسی. یانەکە زۆر هەوڵیدا بەرپرسە حکومییەکان قایل بکەن کەسێکی دیکە لە شوێنی مارسێلۆ دابنرێت بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە چونکە بەپێی وەڵامەکەی ئەوان “تۆپی پێ بیانووێکی شیاو نیە ئامادەنەبوون لە ئەرکێکی نیشتیمانی”.

ئەگەرێکی کەم هەیە مارسێلۆ دوای هەڵبژاردنەکان بەتەنها گەشت بکات بۆ ئینگلتەرا بەڵام ئەمەیان بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێناچێت رووبدات.

رۆژی پێنجی ئەم مانگە بە تیروپشک سەرپەرشتیارانی سندوقەکانی دەنگدان هەڵبژێردران و مارسێلۆ هەفتەیەکی لەبەردەم بووە تاوەکو پێیان رابگەیەنێت ناتوانێت ئامادەبێت بەڵام لە وادەی خۆی ئەو کارەی ئەنجام نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button