ئیسپانیا

لالیگا کۆتایی هات بە ڕیکۆردێکی مێژوویی بارسا بەسەر ڕیاڵی ڕکابەری

یاریگا- شەوی ڕابردوو کۆتا هەفتەی یارییەکانی خولی ئیسپانیی بەڕێوە چوو. بارسا پێشەنگییەکەی بە جیاوازییەکی زۆرەوە لەگەڵ ڕیاڵی ڕکابەری مێژوویی.

بلاوگرانا ئەم وەرزەش پاڵەوانی خولەکە بوون بە 87 خاڵ، ئەتەڵتیکۆ مەدریدی پلەی دووەم 76 خاڵ و هەرچی یانەی ڕیاڵ مەدریدیشە لە خراپترین وەرزەکانی مێژووی خۆی بەڕێکرد کە هیچ نازناوێکی نەبردەوە و لالیگاشی بە 68 خاڵ کۆتایی پێهێنا.

ئەوەش واتا جیاوازیی بارسا و ڕیاڵ 19 خاڵە، کە زۆرترین جیاوازییە لە نێوانیاندا بە درێژایی مێژووی خولەکە کۆتایی پێهاتبێت.

لە کۆتا گەڕ یانەکەی زیدان بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس تووشی شکست بوون کە 12هەمین شکستی ئەم وەزەیان بوو. بارسێلۆناش 2-2 لەگەڵ ئیبار یەکسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button