ئیتاڵیاگرنگترین

ئالێگری: وازم نەهێنا و دوورخرامەوە

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری رایدەگەیەنێت دۆڕانەکەی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ئەجاکس هۆکاری رۆیشتنی نەبووە لە یوڤێنتۆس.

ئالێگری پاش کۆتا یاری وەرز، لە لێدانێکدا دوو باسی گرنگی ورووژاند لەسەر وازهێنانی و کاری داهاتووی و وتی

دوای شکستەکەی بەرامبەر ئەجاکس لە خولی پاڵەوانەکان قسەم لەگەڵ بەڕێوبەرکرد و بڕیار وابوو بەردەوام بم لەسەر کارەکەم بەڵام رووداوەکانی شەش هەفتەی رابردوو گەیاندینی بەو ئەنجامە. کۆبوونەوەکەی ئێمە ئێوارەی پێنج شەممەبوو بەڵام باسی وازهێنانی من نەکرا، دواتر لە بەیانی رۆژی هەینی دا زانیم کە بڕیار دراوە دوور بخرێمەوە بە بێ ئەوەی لە کۆبوونەوەکە پێم بوترێت.

ئالێگری ئاشکراشیکرد پشوو نادات و راستەوخۆ دەگەڕێتەوە سەر کارکردن

بەدوای پشوودا ناگەڕێم و ئەگەر یانەیەک بێتە پێش خاوەنی پڕۆژەیەکی باش بێت راستەوخۆ دەگەڕێمەوە کارکردن

یوڤێنتۆس لەگەڵ ئالێگری لە تەواوی ساڵەکانی ئەو راهێنەرەدا  بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button