ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گاریس بەیل مەرجێکی قورسی هەیە بۆ جێهێشتنی ریال مەدرید

یاریگا
گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تەنها بەو مەرجە ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت، موچەی سێ ساڵی داهاتووی وەربگرێت.

ئەمڕۆ Radio Estadio بڵاویکردۆتەوە یاریزانە وێلزییەکەی شاهانەکان سێ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە ماوە و بۆ وەرزی داهاتووش زیدانی راهێنەر پێویستی پێ نیە، بۆیە بەرپرسانی مەدریدی داوایان لێکردووە یانەکەیان جێبێڵێت، بەڵام ئەو یاریزانە داوای تەواوی موچەی ئەو سێ ساڵە دەکات.

گاریس بەیل موچەی ساڵانەی 17 ملیۆن یۆرۆیە، بۆیە نایەوێت بە جێهێشتنی یانەکەی ئەم موچەیە لەدەست بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button