ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یۆڤی لە راهێنەرێک نزیک دەبێتەوە بۆ جێگرتنەوەی ئالێگری

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆسی هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ جێگرتنەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەکەی.ئالێگری رایگەیاند لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بیانکۆنێری جێدەهێڵێت لە بڕیارێکدا کە دیارنیە لەسەر خواستی خۆی بووە یاخود یانەکە.

سەرەتا راگەیەندرا یۆڤی لەناوخۆی ئیتاڵیا بەدوای راهێنەرێکدا دەگەڕێت و نایەوێت ئەو ئەرکە بدات بە راهێنەرێکی بێگانە، ئەمڕۆش هەواڵی ئەوەیە  دەیانەوێت سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری لازیۆ بۆ ئەو ئەرکە دەستنیشان بکەن.

بەگوێرەی لاگازیتا پەیوەندییەکی پتەو هەیە لە نێوان ئینزاگی و پاراچیچی بەڕێوبەری وەرزشی یوڤێنتۆس ئەمەش رێخۆشکەربووە بۆ ئەوەی گفتوگۆ سەرەتاییەکان بە باشی بچنە پێش. هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە لازیۆ لەگەڵ ئەو راهێنەرەدا لەم وەرزە بوونە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا.

سیمیۆنی برای فلیپۆ ئینزاگی ئەستێرەی پێشووی میلانە و خۆشی  وەک یاریزان یاری بۆ یانەکانی لازیۆ و سامپدۆریا و ئەتەلەنتا ئەنجامداوە، لە ساڵی ٢٠١٦ـەشەوە بوو بە راهێنەری لازیۆ پاش بەسەربردنی شەش ساڵ وەکو راهێنەری تیپی دووهەمی هەمان یانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button