ئیسپانیاگرنگترین

AS : ئەم شەش بڕیارە گوماناوییەی زیدان جێگەی نیگەرانین

یاریگا-رۆژنامەی ASی ئیسپانی پێی وایە شەش بڕیاری زینەدین زیدان مایەی گومانن لەسەر تواناکان و ستراتیژی ئەو راهێنەرە بۆ وەرزی داهاتوو. بڕیارەکان تایبەتن بە دیدگای ئەو راهێنەرە سەبارەت بە بەشێک لە یاریزانەکان هەندێکیان بە نا شایستەیی دوورخراونەتەوە و هەندێکی دیکەش سەرەڕای لاوازی ئاستیان لە پێکهاتەی سەرەکین بەم جۆرە:

١- کەیلۆر ناڤاس

ناڤاس لەلایەن زیدانەوە پێی وتراوە ئازادە ئەگەر دەیەوێت یانەیەکی نوێ بۆخۆی بدۆزێتەوە و بۆ وەرزی داهاتوو لەپێکهاتەی سەرەکیدا نابێت، ئەمە لە کاتێکدا کەیلۆر هەر کاتێک دەرفەتی پێدرابێت باشتر لە کۆرتوا یاری کردوە و لەلایەن هاندەرانیش خۆشەویستترە.

 

٢- ریگیلۆن

ریگیلۆن بەر لە زیدان یەکێک بوو لە خاڵە ئەرێنییە دەگمەنەکانی وەرزی ئەمساڵی مەدرید. ئاستە بەرزەکەی ئەو یاریزانە بەجۆرێک بەدڵی یانەکە و هاندەران بوو کەس بیری مارسێلۆی نەدەکرد. بەڵام لە ١٠ یاری زیدان دا تەنها لە دوو یاری بەشداری پێککراوە، هەروەها دەوترێت راهێنەرە فەڕەنسییەکە داوای بەرگریکارێکی دیکەی باڵی چەپی لە یانەکە کردووە و ئەگەر ئەوەش رووبدات بەدڵنیاییەوە مەدرید ریگیلۆن لەدەست دەدات.

 

٣-مارکۆس لۆرێنتی

لۆرێنتی یەکێکی دیکەبوو لەو یاریزانانەی مەدرید کە ئاستێکی باشی نیشاندا بەڵام ئەویش یەکلابووەتەوە لە پلانەکانی زیدان دا نیە بۆ وەرزی داهاتوو. لۆرێنتی بە باشترین یاریزانی یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان دەستنیشانکرا بەڵام ئێستا گەڕێندراوەتەوە بۆ تیپی دووهەمی مەدرید و لەگەڵ ئەوان مەشق دەکات.

 

٤-سیبایۆس

سیبایۆس یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە و لە هاوینی ٢٠١٧ یەکێک بوو لە خوازراوترینەکانی بازاڕی گواستنەوە و مەدرید بە جەنگ لە چنگی بارسای دەرهێنا، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەویش یانەکە جێبهێڵێت یاخود بە یەدەگ رازی بێت.

 

٥- ڤینیسیوس

لەگەڵ ئەوەی زیدان لە لێدوانەکانیدا ستایشی دەکات بەڵام ڤینیسیوس سەرەڕای چاک بوونەوەی لە پێکانەکەی تەنها ٢٩ خولەکی پێدراوە لە کۆی ٢٧٠ خولەک. لە یەکەم یاری گەڕانەوەیدا بانگهێشت نەکرا، لە دووهەم یاریدا ٢٩ خولەک یاری کردو لەدواین یاری یانەکەشدا بەشداری پێنەکرا، ئەوەش هۆکاربوو بۆ ئەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل نەکرێت بۆ کۆپا  ئەمێریکا. ئەمە لە کاتێکدا لە ماوەیەکی کەمدا بە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر بووە جێگەی باسی خواستی تەواوی میدیاکان و هاندەران.

 

٦- ئیسکۆ

بەگوێرەی AS تەنها دوورخستنەوەی یاریزانە باشەکانی وەرزی رابردوو نیە کە جێگەی گومانن بەڵکو یاریکردن بە چەند یاریزانێکیش کە ئاستیان وەک پێویست نیە  هۆکارێکی دیکەیە.  ئیسکۆ ئالارکۆن بەردەوامە لە بێ هیواکردنی هاندەرانی و سەرەڕای ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی زیدان دایەو هیچ کێشەیەکی پێكانی نیە بەڵام هەمیشە بە ئاستێکی خراپ یاخود ناجێگیرەوە دەبینرێت. ناوبراو لەلایەن زیدانەوە پێی وتراوە کە لە پلانەکانیدا دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button