ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

گریزمان بریارەکەی گۆڕیوە

یاریگا
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فڕەنسی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا هاوینی ئەمساڵ یانەکەی جێدێڵێت و چەندین یانەش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە دوای راگەیاندنی جێهێشتنی ریزەکانی رۆخێ بلانکۆس لەلایەن هێرشبەری فڕەنسیەوە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبویەوە کە بارسێلۆنا ئەم یاریزانەی دەوێت و وەرزی داهاتوو یارییان بۆ دەکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە بەرپرسانی مانچێستەر سیتی هاتونەتە نێو رکابەرییەکە و ئامادەن موچەیەکی باشی پێ بدەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، گریزمان حەز دەکات لە بارسا یاری بکات، بەڵام موچە خەیالیەکەی ستیزن هەموو پلانەکانی گۆڕیوە و بەرپرسانی بلاوگراناش بە مەرجێک ئەو یاریزانەیان دەوێت ئامادە نین رکابەری هیچ یانەکەیەکی دیکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button