ئه‌وروپائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی: لوفتۆس چیک بەشداری فایناڵی یۆرۆپالیگ ناکات

یاریگا
لۆفتۆس چیک، یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگڵاند بە هۆی پێکان ناتوانێت بەشداری فایناڵی یۆرۆپالیگ بکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی هەواڵی پێکانی یاریزانی یانەکەیان پشت راستکردووە و بەم هۆیەوە ناچارە نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەی بکات، هەربۆیە ناتوانێت بەشداری فایناڵی یۆرۆپالیگ بەرامبەر ئارسێناڵ بکات.

بریارە فایناڵی یۆرۆپالیگ 29ـی ئەم مانگە لە باکۆی ئازەربایجان لە نێوان چێڵسی و ئارسێناڵ بکرێت.

Back to top button