ئاسیاخوله‌کانی دیکە

فەرمی: پێرسپۆلیس بۆ سێیەم جار لەسەر یەک بووە پاڵەوانی خولی نایابی ئێران

یاریگا
لە کۆتا گەڕی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئێران پێرسپۆلیس توانی یارییەکەی بباتەوە و ببێتە پاڵەوان.

یانەکەی تارانی پایتەت لە کۆتا گەڕی خولی نایابی ئێران بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە پارسی جنوبی جەمی بردەوە و نازناوی ئەم وەرزەی مسۆگەر کرد و بۆ جاری سێیەمیش لەسەر یەک بونە پاڵەوانی خولی نایابی ئێران.

سوور پۆشەکان لەم سێ وەرزەی رابردوو بە راهێنەرایەتی برانکۆ ئیڤانکۆڤیچی راهێنەری کڕواتی توانیویانە نازناوەکان بەدەست بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button