ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ریال مەدرید لەگەڵ بەرگریکارێکی فڕەنسی گەیشتۆتە رێکەوتن

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە ئێستاوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانە دەدەن کە زیدانی راهێنەر داوایان کردووە.

ماڵپەری یورۆ یونایتد ئاشکرایکردووە لەسەر داوای زینەدین زیدانی راهێنەری مێرنگی، بەرپرسانی ئەم یانەیە لەگەڵ هاوتا فڕەنسیەکانیان لە ئۆڵمپیک لیۆن لەسەر گواستنەوەی فێرلاند مێندی بەرگریکاری بالی چەپی ئەم یانەیە گەیشتونەتە رێکەوتن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم گواستنەوەیە رابگەیندرێت.

زیدان بڕوای تەواوی بە مارسێلۆی بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەی هەیە، بەڵام نایەوێت وەرزێکی تەواو تەنها پشت بە بەرگریکارێک ببەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button