ئه‌وروپائیسپانیا

سەرۆکی بارسێلۆنا پشتگیری قسەکانی راهێنەری یانەکەی دەکات

یاریگا
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا پشتگیری لە مانەوەی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەکەی دەکاتەوە.

سەرۆکی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکا گووتی ” من و دەستەی کارگێری یانەکەمان گومانمان لە ڤالڤێردی راهێنەر نیە، بۆیە هەموومان پشتگیری دەکەین و وەرزی داهاتووش لەگەڵمان بەردەوام دەبێت، راستە وەرزی ئەمساڵ ئەنجامەکانمان وەک پێویست نەبوو، بەڵام هاندەران دڵنیا دەکەینەوە وەرزی داهاتوو جیاواز دەبین “.

ئەم قسانەی بارتیمیۆ لە کاتێکدایە پێش ماوەیەک ڤالڤێردی هاندەرانی یانەکەی دڵنیا کردەوە کە سەرۆکی یانەکەیان پشتگیری مانەوەی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button