ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

دەیلی مەیڵ: چێڵسی ماوەی خواستنی هیگواین درێژ ناکاتەوە

یاریگا- یانەی چێڵسی نایەوێت ماوەی مانەوەی گونزالۆ هیگواین درێژ بکاتەوە کە بە خواستن لە یوڤێنتۆسەوە ڕووی کردە بلووز، لەگەڵ ئەوەشدا بژاردەیتری بۆ خستۆتە پێش وەک خواستی چێڵسی بۆ هێشتنەوەی هێرشبەرەکە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانیی ئاشکرای کردووە کە لە پلانەکانی چێڵسیدا نییە هیگواین لە یانەکەیان بهێڵنەوە و بۆیە دوای تەواوبوونی یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ دەیگەڕێننەوە بۆ یۆڤی.

هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە مانگی یەنایەر بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی لە خانمەپیرەکەوە ڕووی کردە چێڵسی، لەو ماوەیەشدا لە کۆی 21 بەشداریکردن توانیویەتی تەنها 5 گۆڵ تۆمار بکات.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە چێڵسی دوو بژاردەیتری خستۆتە ڕوو لەپێناو هێشتنەوەی گۆنزالۆ، ئەویش درێژکردنەوەی مانەوەیەتی بە شێوەی خواستن بۆ ساڵێکیتر بە بڕی 15.7 ملیۆن پاوەند، یاخود کڕینی یەکجارەکیی بە بەهای 31.6 ملیۆن پاوەند.

هەر هەمان سەرچاوە ئەوەشی باس کردووە کە یۆڤێنتۆسیش نیازی نییە بیگەڕێننەوە بۆ یانەکەیان، ئەوەش چونکە هێشتا دوو ساڵی لە بۆندە گرانەکەی ماوەتەوە کە بە 90 ملیۆن لە ناپۆلییەوە گواسترایەوە بۆ یۆڤی و بوو بە یەک لە گرانترین گواستنەوەکانی مێژووی ئیتاڵیا، بەڵام داکشانی ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردنی لە خولی ئینگلیزیی، نائومێدکەرە بۆیە یانە ئیتاڵییەکە لە ئێستادا گەڕانەوەی هێرشبەرەکەی ناوێت.

پێش چێڵسی، یۆڤێنتۆس بە خواستن ناردیە ئەی سی میلان بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵێک لەگەڵ ئەگەری کڕینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button