ئیتاڵیا

گاسپێرینی : بەهۆی ناوبژیوان یاری کۆتاییمان دۆڕاند

یاریگا-جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنەری یانەی ئەڵەتەنتا توڕە و نیگەرانە لە ناوبژیوانی یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر لازیۆ.

گاسپێرینی دوای یارییەکە توڕەیی خۆی نەشاردەوە و وتی “بۆ؟ تێناگەم بۆ؟ چۆن دەبێت شتی وا رووبدات؟ وەک ئەوەبوو ناوبژیوانەکان لە هۆش خۆیان چووبن، دوای یارییەکە سەیرم کردەوە زۆر بەڕوونی دیارە تۆپ بەر دەستی یاریزانەکەیان کەوت. تەنها لێکدانەوە ئەوەیە بۆ پێنج خولەک ڤاڕ لەکار کەوتبێت”.

سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری لازیۆش پشتیوانی لە گاسپێرینی کرد و وتی “راستە لێدانی سزابوو بۆ ئەوان بەڵام ناوبژیوان یاریزاێکی ئەوانی بە کارتی سوور نەکردە دەرەوە کاتێک دواین یاریزان بوو فاوڵی لە هێرشبەرێکی ئێمە گرت”.

لازیۆ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە تیمەکەی گاسپێرینی هێنا و بۆ حەوتەمجار لە مێژووییدا ناسناوەکەی بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button