ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگیاریگا

یادی17 ساڵەی گۆڵە ناوازەکەی زیدان لە فایناڵی چامیۆنزلیگ دەکرێتەوە

یاریگا- پێگەی فەرمیی فیفا و یوفا بە دانانی ڤیدیۆیەک، یادی گۆڵە ناوازەکەی زیدان دەکەنەوە کە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2002 بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن تۆماری کرد.

ڕیاڵ یارییەکەی 2-1 لە لیڤەرکوزن بردەوە، تێیدا ڕاوول گونزالسی لە خولەکی 8 گۆڵی کردنەوەی تۆمار کرد. دوای پێنج خولەک لوسیۆی بەڕازیلی و بەرگریکاری یانە ئەڵمانییەکە بە لێدانی سەر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. تا خولەکی 45 یارییەکە بە یەکسانیی بەردەوام بوو، زینەدین زیدان بە پاسێکی بەرز لە ڕۆبێرتۆ کارلۆسەوە بە لێدانێکی بەهێز بۆ گۆشەی 90 ڕیاڵی پێشخست و بردنەوەی بە ڕیاڵ بەخشی. ئەو گۆڵە دێتە هەژمارتن بە یەک لە جوانترین گۆڵەکانی مێژووی خولەکە، پاشان هەر زیزۆ بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشان کرا.

– ڤیدیۆی گۆڵەکە:

بابەتی زیاتر

Back to top button