ئه‌ڵمانیاگرنگترین

رۆبن بڕیار لە داهاتووی دەدات

ئاریان رۆبن دانی بەوەدانا کە رەنگە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریکردن بهێنێت.

ئەو یاریزانە ٣٥ ساڵە نیازی هەیە ئەم وەرزە دواین وەرزی بێت لە یانەی بایەرن میونخ، دوای ئەوەش رەنگە وازهێنان لە یاریکردن رابگەیەنێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆبن لە بارەی داهاتووی ووتی:

“من درەنگ بڕیار دەدەم، ئەمەش بەهۆی پێکانەکەمەوەیە. دەمویست بچمەوە یاریگا و دواتر بڕیار لە داهاتوو بدەم”

“هیوام وایە بتوانم لە دوو هەفتەی داهاتوو بڕیار بدەم، بەڵام ناتوان بەڵێن بدەم”

“ئاسان نییە بڕیار بدەیت، چونکە دەبێت زۆر شت لە بەرچاو بگرم، دەبێت بیر لە تۆپی پێ و خێزانەکەشم بکەمەوە”

“پێم وایە باشترین لە ئێستادا ئەوە بێت، واز لە یاریکردن بهێنم”

بابەتی زیاتر

Back to top button