چامپیۆنزلیگ

جۆ كۆڵ گاڵتە بە ئەتلەتیكۆ مەدرید دەكات

یاریگا-

جۆ كۆڵ یاریزانی پێشووی یانەی چێلسی ئینگلیزی گالتە بە ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەكات دوای ڕووبەڕووبوونەوەكەیان لە چامپیۆنسلیگ.

چێڵسی توانی لەسەر دەستی ئەتلەتیكۆ مەدرید خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای ئەوەی لە یاری چوون و هاتن توانی بە ئەنجامی 3-0 یاریەكەی لێ بباتەوە.

جۆ كۆڵ لە ساڵی 2003 تا 2010 درێسی بلوزی پۆشی.

لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت ووتی: یاریەكە دەسیپێكرد وەك ئەوەی لە نێوان چێڵسی و یانەیەك لە چامپیۆنسشیپ بێت یان یانەیەك كە نزیك بێت لە دابەزینی لە پریمەرلیگ.

یانەكەی تۆخێل توانی هەردوو یاری هاتن و چوون لە ڕۆخی بلانكۆس بباتەوە.

جۆ كۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button