ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی هەموو دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی خۆ دزینەوەی بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی لەسەر پرۆژەی یاری پارەی خاوێن، ئەم یانەیە هەموو ئەو دونگۆیانەی رەتکردەوە.

ماڵپەری فەرمی ستیزن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە ” ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن ئێمە دارایی راستەقینەی خۆمان لەگەڵ بەرپرسانی یوێفا باس نەکردووە، دوورن لە راستی و لە داهاتوو ئامادەین هاوکاری زیاتری ئەو فێدراسیۆنە بکەین”.

لە چەند رۆژی رابردوو بڵاوبوەوە کە بە هۆی ئەم کارەی یانە ئینگلیزەکە لەوانە لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بێ بەش بکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button