ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ناوبژیوانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا

یاریگا- دامیر سکۆمینا، باوبژیوانی سلۆڤینیایی بە فەرمیی دەستنیشان کرا بۆ بەڕێوەبردنی یاری کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.

سکۆمینا پێشتر پێنج جار ناوبژیوانی یارییەکانی لیڤەرپووڵی کردووە، کە تێدا ڕێدز ئامارەکانی لەگەڵ دادوەرە سلۆڤینیاییەکە خراپ بووە، ئەویش بە دۆڕاندنی چوار یاری و بردنەوەی تاکە جارێک لە سەرجەمیاندا، بەم شێوەیە:

2009- قۆناغی گرووپەکانی چامپیۆنزلیگ: لیڤەرپووڵ 1-2 فیورێنتینا

2015- یۆرۆپالیگ: بێشیکتاش 1-0 لیڤەرپووڵ

2016- یۆرۆپالیگ: ڤیاڕیاڵ 1-0 لیڤەرپووڵ

2018- پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ: ڕۆما 4-2 لیڤەرپوڵ

2018- قۆناغی گرووپەکانی چامپیۆنزلیگ: لیڤەرپووڵ 1-0 باپۆلی

هەرچی تۆتنهامیشە، سکۆمینای دادوەر تا ئێستا دوو جار یاری سپێرسی بەڕێوە بردووە، یەکەمیان ساڵی 2010 کە تێیدا سێ گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ بە ئینتەر میلان دۆڕان، دواتریش چوار ساڵ دوای ئەوە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک لەگەڵ بەنفیکا یەکسانبوون.

کۆتا جار ئەو ناوبژیوانە یاریی یانەیەکی ئینگلیزیی سەرپەرشتی کردبێت، ماچستەر یونایتد بوو بەرامبەر پاریس سان ژێرمان کە کوڕانی سۆڵشایەر ڕیمۆنتادایان ئەنجام دا.

1ی مانگی داهاتوو یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان هەردوو یانەی ئینگلیزیی، لیڤەرپووڵ و تۆتنهام بەڕێوە دەچێت، لەسەر یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button