ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکەیاریگا

گواستنەوەی دی لیخت بۆ یانەیەکی زلهێز مسۆگەر بووە

یاریگا- ماتیاس دی لیختی سەرکردەی لاو و هێڵی بەرگریی ئەیاکسی هۆڵەندی قۆناغەکانی گواستنەوەی بۆ خولی ئیسپانیی بڕیوە و بەم نزیکانە ئەزموونی لە یانەیەکی زلهێزی ئەورووپا تاقی دەکاتەوە.

پێگەی Goalی جیهانیی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سەرچاوە تایبەتەکان زانیارییان داوە بەوە بارسێلۆنا سەرکەوتووە بەسەر ڕکابەرەکانیدا لە کڕینی دی لیخت.

وەک لە هەواڵەکەی Goalدا هاتووە، لە لایەکیتریشەوە ڕادیۆ کەتەلۆنیا دڵنیایی تەواوی داوە کە کڕینی بەرگریکارە تەمەن 19 ساڵانەکە لەلایەن بلاوگرانەوە تەواو بووە، بەوەی مینۆ ڕایۆلای بریکاری یاریزانەکە 12ی مانگی ڕابردوو لە مۆنت کارلۆ لەگەڵ بەرپرسانی بارسا لە نێویاندا ئێریک ئابیداڵ، کۆبووەتەوە و لەسەر وردەکارییەکانی بۆندەکەش ڕێککەوتوون.

ئێستگەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە ڕاگەیاندنی گواستنەوەکە دەکەوێتە دوای کۆتا هەفتەی خولی هۆڵەندیی کە ئەیاکس بە شێوەی کرداریی مسۆگەری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button