ئیتاڵیا

ئەلێگری: دەمێنمەوە لە یوڤێنتوس بەڕێژەی %100

یاریگا- ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری یوڤێنتوس متمانەی تەواوی هەیە كە لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە لە وەرزی داهاتوودا ، هەموو پڕوپاگەندەكانی ڕەتكردەوە.

لە دوای یاریەكەیان بەرامبەر ڕۆما كە لە یاریەكەدا بە ئەنجامی 2-0 شكستیان هێنا بۆ كەناڵی بی ئێن سپۆرت ڕاهێنەرەكە ووتی: بە شێوەیەكی باش لە گێمی یەكەم یاریمان كرد، چەندین هەلی گۆڵكردنمان درووستكرد، كە ئێمە لەوان باشتر بووین، بەڵام لە گێمی دووەم پێچەوانە بوویەوە.

سەبارەت بە داهاتووی ئەلێگری ووتی: لەگەل سەرۆك قسە ناكەم سەبارەت بە داهاتووم، بەڵكو قسەی لەگەل دەكەم بۆ چاككردنی یانەكەمان لە وەرزی داهاتوو، لەو باوەڕەدام وەرزێكی باشمان بەڕێكرد لە كۆی چوار نازناو كە ڕكابەرایەتیمان دەكرد دوو نازناومان بەدەستهێناوە، بە ڕێژەی %100 لە یانەكەم دەمێنمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button