ئینگلتەرا

کانتی و هەزارد بە هۆکاری جیاواز بەرامبەر لیستەر یاری ناکەن

یاریگا- یانەی چیڵسی لە کۆتا هەفتەی پریمەرلیگ دەبێتە میوانی لیستەر سیتی. بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ ئەو یارییە، هەریەکە لە نگۆلۆ کانتی و ئیدن هازارد بەشداریی ناکەن.

کانتی بەهۆی ئەو پێکانەی کە هەفتەی ڕابردوو بەرامبەر واتفۆرد لە ماسوولکەکانی ڕانیدا تووشی هات، یاری ناکات لە ترسی نوێ بوونەوەی پێکانەکەی و خۆ تەرخانکردن بۆ یاری کۆتایی جامی یۆرۆپالیگ تا چاک دەبێتەوە بە تەواوەتیی.

هەرچی هازاردیشە، کە بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی چێڵسی دەستنیشان کرا، بە گوێرەی میدیاکانی بەریتانیا و بەتایبەت وەک لە ڕۆژنامەی “زە سەن”دا هاتووە، لەلایەن ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەرییەوە پشووی پێ دەرێت دوای چەند هەفتەیەکی بەردەوامیی یاریکردن، ئەوەش بۆ پارێزگاریی لێکردنێتی بۆ یاری کۆتایی بەرامبەر ئارسیناڵ لە یۆرپالیگ 29 ئەم مانگە.

یانەکەی ساری هەفتەی ڕابردوو بە بردنەوەی لە واتفۆرد، چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوویان مسۆگەر کرد و لە ئێستادا پلەی سێهەمی پریمەرلیگن. تۆتنهامی چوارەم و ئارسیناڵی پلەی پێنجەم شەڕی هەمان چارەنووس دەکەن بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button