ئه‌ڵمانیاگرنگترین

سەرۆکی یانەی بایەرن میونشن سیستمی ڤار بە نوکتە ناو دەبات

سیستمی ڤار گۆڵێکی یاریزان لیۆن گۆرێتزکای یانەی بایەرن میونشنی رەتکردەوە و ئەو یانە ئەڵمانییە بەرامبەر لێیپزیگ بێ گۆڵ یەکسان بوو، بەمەش یەکلا کردنەوەی خولی ئەڵمانی بۆ یاری داهاتوو دواکەوت

هۆینێسی سەرۆکی بایەرن میونشن هێرشیکردە سەر سیستمی ڤار و رایگەیاند

“من ئاستێکی زۆر بەرزی یانەکەم بینی. ئێمە زۆر باشتر بوین و زۆر چانسی گۆڵکردنمان هەبوو”

“سیستمی ڤار نوکتەی ساڵە چونکە هەڵەکە ، هەڵەی زەق نەبوو، ئەو سیستمە لەوێیە تاکو بۆ هەڵەی زەق بەکار بێت نەک ئەو حاڵەتانە”

ئەوەی بۆ میونشن جێگای نیگەرانی بووە دۆرتمۆند توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەو پێشەنگەی خولی ئەڵمانی بۆ دوو خاڵ کەم بکاتەوە

هەفتەی داهاتوو یەکلا دەبێتەوە کێ دەبێتە پاڵەوانی ئەڵمانیا بۆ ئەمەش هەردوو یانە تا کۆتا یاری خولی ئەڵمانی دەجەنگن

بابەتی زیاتر

Back to top button