ئه‌مریکائیسپانیا

مێسی داوا دەکات سێ یاریزانی یانەکەی دەربکرێن

یاریگا
دوای دۆڕانەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر لیڤەرپول لیۆنێل مێسی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە سێ یاریزان دوور بخرێنەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یاریزانی ئارجێنتیناییەکەی بلاوگرانا داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە هەر یەکە لە فلیپ کۆتینهۆ، ئیڤان راکێتیچ و ساموئێل ئۆمتیتی لە ریزەکانیان دوور بخەنەوە و لە شوێنی ئەوان چەند یاریزانێکی دیکە بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە پێش ئەوەی لیۆ ئەمقسەیە بکات بەرپرسانی بلاوگرانا بریاریانداوە بێجگە لە کۆتینهۆ، راکێتیچ و ئۆمتیتی بەرێ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button