ئه‌وروپا

ئالابا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا یانەی داهاتووی ئاشكرا دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایانكرد داڤیدئالابا ی یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا داهاتووی خۆی ئاشكرا دەكات.

گرێبەستی ئالابا لەگەل باڤاریەكان لە هاوینی ڕابردوو كۆتایی هات و هەردوولا ڕێكنەكەوتن لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەپێی ڕۆژنامەی ” بێڵد ”ی ئەڵمانی ئالابا ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆشتنی لە بایرن میونشن و یانەی داهاتووی ڕادەگەیەنێت.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد یاریزانەكە دەیەوێت بچێتە ڕیاڵ مەدرید بەلام لە پریمەرلیگەوە ئۆفەری باشتری پێشكەش كراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button