فه‌ره‌نسا

فەڕمی: نەیمار تا كۆتایی وەرز ڕاگیرا

یاریگا- یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا سڕكردنی نەیمار دا سێلڤا ئەستێرەی پاریس سان جێرمانی بۆ سێ یاری ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هێرشی كردە سەر هاندەرێك لە یاری كۆتایی جامی فەڕەنسا بەرامبەر ڕین.

پاریس سان جێرمان لە یاریەكەدا بە لێدانی سزا شكستی هێنا بەرامبەر ڕین.

یەكێتیەكە لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند كەوا گرانترین یاریزانی مێژوو بۆ سێ یاری ڕادەگیرێت دوای ئەو هەڵسوكەووتەی ئەنجامیدا بەمەش ناتوانێت بەشداری هیچ یاریەكی ئەم وەرزە بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button