ئه‌وروپائیسپانیا

” تەنها ڤالڤێردی هۆکاری دۆڕانەکەی بارسێلۆنا نیە “

یاریگا
رۆنالدۆ نازاریا دێ لیما، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بڕازیل پێیوایە تەنها ئێرنێستۆ ڤالڤێردی هۆکاری دۆڕانەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر لیڤەرپول نیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا ئەستێرەی پێشووی بلاوگرانا گووتی ” ئەمە یەکسانی نیە، کاتێک بارسا دەباتەوە هەموو دەڵێن مێسی هۆکار بووە، بەڵام کە دەدۆرێت ناوی مێسی ناهێنن، من بە پێچەوانە بیر دەکەمەوە، بردنەوە و دۆڕان لە ئەستۆی هەردوولایە”.

رۆناڵدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی کە چوار ناسناوەکەی پێنج ساڵی رابردووی ریال مەدرید کێشەی بۆ بەرپرسانی کەتەلۆنی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button