ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی پێشووی بارسێلۆنا پاڵێوراوە بۆ شوێنی ڤالڤێردی

یاریگا
دوای دۆڕانەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر لیڤەرپول لەقۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەرپرسانی ئەم یانەیە لە هەوڵی ئەوەدان رۆناڵد کۆمان بۆ شوێنی راهێنەری یانەکەیان رازی بکەن.

ئەمڕۆ کەناڵی El Chiringuito TV بڵاویکردۆتەوە کەتەلۆنیەکان دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرێکی نوێ دەست نیشان بکەن، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدان یاریزانی پێشووی یانەکەیان و راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی هۆڵەندا رازی بکەن، بەڵام پێناچێت هۆڵەندیەکانی دەستبەرداری راهێنەرەکەیان ببن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی نایەوێت واز لە پۆستەکەی بێنێت، بۆیە لە ئەگەری دەکردنی، ئەوا پێویستە تەواوی تێچووی گرێبەستەکەی پێ بدرێت.

Back to top button