چامپیۆنزلیگگرنگترین

مۆرینهۆ: راهێنەران تەنهان و هاندەران لە هەستیان تێناگەن

خۆزێ مۆرینهۆ پێی وایە، گریانی پۆچێتینۆ لە دوای سەرکەوتنی یانەکەی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڵگەی ئەوەیە کە راهێنەر زیاتر خەمی یانەکەیان دەخۆن تا هاندەرێکی ئاسایی.

تۆتنهام توانی لە یاریگای ئەیاکس سێ گۆڵ تۆمار بکات و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە بڕیارە یه‌كی مانگی شه‌ش ئەنجام بدرێت، بەڵام لە دوای سەرکەوتنەکە، راهێنەری تۆتنهام فرمێسکی خۆشی باراند بۆ ئەوەش مۆرینهۆ بە بین سپۆرتی گووتووە:

“هەندێکجار هاندەران نازانن ئێمە هەستمان چۆنە، نازانن چی بۆ ئێمە گرنگە”

“هەندێک لە هاندەران پێیان وایە ئەوان زیاتر لە ئێمە خەمی یانەکەیان دەخۆن، وادەزانن تەنها خۆیان خەمخۆرن”

“هاندەران بمجۆرە بیر دەکەنەوە، یاری ببەرەوە و دڵخۆشبە، یاخود شکستبێنە خەمبارە و رۆژی دوای، بۆ ئەوان رۆژێکی نوێیە، هەندێکجار ئەوان نازانن لە پشت پەردەوە چی روودەدات”

“زۆربەی کاتەکان راهێنەران تەنهان و تۆپی پێش ئەرکی زۆرە”

“گریانی ئەو مانای ئەوەیە کە راهێنەران زیاتر خەمی بردنەوە و سەرکەوتن دەخۆن تاکو هاندەرێکی ئاسایی”

بابەتی زیاتر

Back to top button