ئیسپانیایاریگا

ڕۆناڵدۆ نازاریۆ: گەشبینین بەوەی بتوانین ڤینیسیوس بهێنینە ڤالادۆلید

یاریگانێت- ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دالیمای ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلیی و سەرۆکی ئێستای یانە ڤالادۆلیدی ئیسپانیی بە گەشبینییەوە باسی لە هێنانی ڤینیسیوس جونیۆری هاونیشتیمانیی کرد لە ڕیاڵەوە بۆ یانەکەی.

ڕۆناڵدۆ لەو بارەیەوە گوتی: “هیواخوازین ڤینیسیوس لە ڤالادۆلید ببینین. من ناتوانم ئەو بڕە پارەیەی لەسەر ئەوە بیدەم، بەڵام هەرکاتێک ڕیاڵ مەدرید بە خواستن بینێرێتە دەرەوە ئەوا ئێمەش پێشوازیی لێ دەکەین.  ئەو زۆر بەبەهرەیە، هەروەک ڕۆدریگۆ. مەدرید بە هەبوونی ئەو لاوە زۆرانەیەوە بەهێزە.”

یانەکەی ڕۆناڵدۆ شەڕی مانەوە دەکات لە خولی ئیسپانیی لەگەڵ جیرۆنا، یەکەمیان بە 38 خاڵ لە پلەی 17 دەبینرێت و دووەمیشیان بە تەنها خاڵێک لەو کەمتر پلەی 18ی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button