ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

رۆس: پۆچێتینهۆ بە سەرکەوتنەکەی لیڤەرپوول ئێمەی هان دەدا

یاریگا-دانی رۆس بەرگریکاری یانەی تۆتنهام ئاشکرایکرد ماوریسیۆ پۆچێتینهۆی راهێنەری یانەکەیان سوودی لە سەرکەوتنەکەی لیڤەرپوول وەرگرتووە بەسەر بارسێلۆنا بۆ هاندانی یانەکەی تاوەکو شكستی یاری یەکەم قەرەبوو بکەنەوە.

رۆس بۆ بی تی سپۆرت وتی “سەیری یارییەکەی لیڤەرپوولمان کرد و بینیمان چی روویدا، نیشانی داین کە یاری کۆتایی نەهاتووە تاوەکو کۆتایی نەیەت. ئەو لە پشووی نیوەی یەکەم تەنیا چەند ووشەیەکی پێ وتین کە وای لێکردین بەو جۆرە یاری بکەین. هەروەها باسی یارییەکەی لیڤەرپوولی کرد و وتی ئەوە شێواز و رەفتاری دروستە بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە. ئەو راهێنەرێکە ئەگەر یارییەکەشمان بدۆڕاندایە هەر شانازی پێوە دەکردین”.

رۆس و تۆتنهام بە هاتریکی لوکاس مۆرای بەڕازیلی لە کۆتا چرکەکاندا خۆی گەیاندە یاری کۆتایی و لەوێ رووبەرووی لیڤەرپوول دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button