ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

شێڤچینکۆ چاوی لە راهێنەرایەتی میلانە

یاریگا-ئەندریە شێڤچینکۆ رایدەگەیەنێت دەیەوێت ببێتە راهێنەری یانەی ئەیسی میلان هەرچەندە هیوای مانەوە بۆ جینارۆ گاتوسۆ دەخوازێت.

ئەگەری ئەوە هەیە رۆسۆنێری لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گاتوسۆ دووربخاتە پاش نەگەیشتنی یانەکە بە خولی پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتوو. لەگەڵ ئەوەی شێڤچینکۆ ئێستا راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆکرانیایە بۆ دازن وتی “میلان یانەیەکە کە بەشێکە لە من. هەرچەندە ئێستا راهێنەری ئۆکرانیام و گاتوسۆش کارێکی باش دەکات لەوێ، بەڵام بەدڵنیاییەوە حەزدەکەم رۆژێک ببمە راهێنەری میلان و زۆر پەیوەستم بەو یانەیە و هاندەران و ستافەکەی”.

ئەندریە خولی ئیتاڵی و خولی پاڵەوانەکانی لەگەڵ میلان بردەوە بەڵام نەوە زێڕینەکەی ئەو یانەیە تا ئێستا شکستیان هێناوە لە گەڕاندنەوەی سەروەری بۆ ئەو یانەیە وەکو راهێنەر.  هەریەک لە کلارێنس سیدۆرف و فلیپۆ ئینزاگی و جینارۆ گاتوسۆ خۆیان لەو پۆستەدا تاقی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button