چامپیۆنزلیگ

ڤاندەر سار داهاتووی دی لیخت و تێن هاگی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکراکرد

یاریگا-ئێدوین ڤاندەرسار بەڕێوبەری یانەی ئەجاکس رایگەیاند لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماتیاس دی لیخت کاپتنی یانەکە روودەکاتە یەکێک لە  بارسێلۆنا یاخود یانەیەک لە ئینگلتەرا.

بەرگریکارە ١٩ ساڵەکە بە ئاستە بەرزەکەی لەم وەرزەدا  هەمووانی سەرسامکردووە، پێشبینیش دەکرا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات بەڵام ڤاندەرسار رایدەگەیەنێت ئەگەری یانەیەکی ئینگلتەراش هەیە کە پێشبینی دەکرێت مانچێستەریونایتد بێت.

ئێدوین بۆ سکای سپۆرت وتی “ئەمە کۆتا یارییەکانی دی لیختە لەگەڵ ئەجاکس هیوادارم هەمیشە بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاوبنێت، ئەو لە منداڵییەوە لێرەیە و لە یانەیەکی گەورەدا خۆی دەبینێتەوە. شوێنی داهاتووشی لە ئیسپانیا یاخود ئینگلتەرایە”.

ناوبراو ئاشكراشی کرد گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی ئەجاکس بۆ وەرزی داهاتوو روودەدات بەڵام ستافی راهێنەرییەتیەکەیان بە سەرکردایەتی تێن هاگ بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button