ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

دیشامب: هەرگیز بیرم ناچێتەوە بەنزیمە چی پێ وتم!

یاریگا-دیدیە دیشامب راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا باسی ووتەیەکی کەریم بەنزیمە دەکات کە دوای پێنج ساڵ هێشتا لەسەری دڵی ماوەتەوە و کاریگەری هەبووە لەسەر بانگهێشتنەکردنەوەی ئەو هێرشبەرە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

لە ٢٠١٥دا و لەسەر تێوەگلانی بەنزیمە لە تاوانێک دژی ماتیۆ ڤالبوێنا ی هاوتیمی، بەنزیمە لە فەڕەنسا دوورخرایەوە، دواتر لە ٢٠١٦دا بەنزیمەی بەرەگەز جەزائیری  لە ووتەیەکدا کە خرایە سەر بەرگی رۆژنامەی مارکا وتبووی “دیشامب بۆیە بانگهێشتم ناکاتەوە چونکە لەژێر کاریگەری بەشە رەگەزپەرستەکەی فەڕەنسا دایە”.

دوای پێنج ساڵ لەو ووتەیە دیشامب بۆ ئاڕ تی ئێڵ وتی “ئەو ووتەیە برینێکی بەجێهێشت، ئەگەر لەگەڵ کات کەمێکیش کاڵ ببێتەوە بەڵام هەرگیز ناتوانم لەبیری بکەم”.

دوای ووتەکەی بەنزیمە و تۆمەتبارکردنی دیشامب بە رەگەزپەرستی، هێرشکرابووە سەر ماڵەکەی دیشامب، وە بەو هۆیەوە راهێنەرەکەی فەڕەنسا سکاڵای یاسایی دژی کەریم تۆمارکرد بەڵام دادگا رەتیکردەوە بەنزیمە تۆمەتباربکات بە هۆکاری هێرشەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button