ئه‌وروپا

لاوتارۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ ئینتەر میلان یەكلادەكاتەوە

یاریگا- لاوتارۆ مارتینیزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلا دەكاتەوە.

لە سەرەتایی وەرزی ڕابردووەوە ناوی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە بە بارسێلۆناوە بەسترابوویەوە.

بەڵام خواستی یاریزانەكە بە جۆرێكی ترە و لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ تۆڕی تۆتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ووتی: هاوینێكی ماندووكەر بوو ، بەلام ئەمڕۆ لە ئینتەر میلانم هەست بە دڵخۆشیەكی گەورە دەكەم ، میلانۆ شارێكی جوانە.

سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ووتی: بەڕێوەبەری كارەكانم و یانەكە ئەو كارە دەكەن ، من لەسەرخۆم ، تەنها بیرم لای یانەكە و پێشكەشكردنی تەواوی تواناكانمە ، لە زووترین ماوەدا دەگەنە ڕێككەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button