ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

یاریزانێکی مان سیتی پێیوایە لیڤەرپووڵ دەتوانێت 4-0 لە بارسا بباتەوە

یاریگانێت- ئیلکای گوندوگانی یاریزانی مان سیتی وای دەبینێت هێشتا یاری پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان لیڤەرپووڵ و بارسێلۆنا کۆتایی نەهاتووە و هیچ شتێک مسۆگەر نەبووە.

ئەڵمانییەکەی ستیزن بۆ DAZN دەدوێت و دەڵێت: “پێشتر بیرم لە یارییەکە کردۆتەوە، هەستێکی تا ڕادەیەک بە جۆرێک هەیە کە هێشتا شتەکە کۆتایی نەهاتووە. تەنانەت دەتوانم پێشبینی ئەوەش بکەم کە لیڤەرپووڵ 4-0 لە بارسێلۆنا بباتەوە. نازانم بۆچی، بەڵام بە هەبوونی ڕاهێنەرێکی وەک کڵۆپ کە وەک ئامێرێکی پاڵنەر وایە، لە نێو یاریگای ئانفیڵدیشبێت، بەو جۆرە یاریزانانەی کە یاریکردن لە دژیان زۆر سەختە، بۆیە تەنانەت یانەیەکی وەک بارساش ئەشێ لە یارییەکدا بکوژێنرێتەوە.”

ئەمشەو ڕێدز لە یاری گەڕانەوە میوانداریی بارسێلۆنا دەکات، یاری چوون یانە کەتۆنییەکە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوە بووە. ئەوە لە کاتێکدایە هەریەکە لە موحەمەد سەڵاح و ڕۆبێرتۆ فیرمینۆ بە فەرمی ڕاگەیەندراوە کە یاری ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button