ئینگلتەرا

باشترینەكانی مانگی پێشووی پریمەرلیگ دیاریكرا

یاریگا- یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا خەڵاتی باشترینەكانی مانگی پێشووی ڕاگەیاند كە تێیدا ئیدین هازارد پێش محەمەد سەڵاح كەوتووە لە خەڵاتی جوانترین گۆڵی مانگی پێشوو.

گۆڵەكەی هازارد دژی وێستهام بە جوانترین گۆڵی مانگی چوار هەڵبژێردرا كە پێش گۆڵەكەی سەڵاح كەووت كە لە چێڵسی تۆماركرد.

هەروەها جیمی ڤاردی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی چواری پریمەرلیگی بەدەستهێنا كە لە مانگی پێشوودا 4 یاری ئەنجامداوە و توانیوەیەتی 5 گۆڵ تۆمار بكات.

هەروەها پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچستەر سیتی بە باشترین ڕاهێنەری مانگی چوار دەستنیشانكرا كە توانی بە سەركەوتووی مانگی پێشوو تێبپەڕێنێت كە تێیدا ڕووبەڕووی چەندین یانەی سەخت بوویەوە و لە سەرجەمیان براوە بوو و توانی پارێزگاری لە پێشەنگی پریمەرلیگ بكات

بابەتی زیاتر

Back to top button