ئینگڵته‌را

گواردیۆلا: بەداخەوە بۆ ڕاگەیاندنەكان كە پێیان وابوو لیڤەرپول دەبێتە پاڵەوان

یاریگا- پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچستەر سیتی سەرسامە بە ئاستی یاریزانەكانی كە لەم وەرزەدا پێشكەشیان كردووە.

شەوی ڕابردوو لە نێو یاریگای خۆیان بە گۆڵێكی كۆمپانی لە لیستەر سیتیان بردوەو تەنها یەك بردنەوەی دیكە كە وا بڕیارە ڕووبەڕووی برایتۆن ببنەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەوا یانەكەی پێپ دەكاتە پاڵەوانی پریمەرلیگ.

لە دوای یاریەكەیان گواردیۆلا ووتی: گۆڵێكی ئاسای نەبوو لەلایەن كۆمپانیەوە، بەشێوەیەكی نایاب یاریمان كڕد، گێمی دووەم زۆر بە باشی یاریمان كڕد.

هەروەها ووتیشی: بەڕای زۆربەی خەڵك و دەزگا ڕاگەیاندنەكان ، پێیان وابوو كە لیڤەرپول دەبێتە پاڵەوان، بەڵام ئێمە لێرەین، بەداخەوە بۆ ئەو جۆرە خەڵكانە ئێستا هەموو شت لە دەستی خۆماندایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button