ئه‌وروپائیتاڵیا

تانەکەی یۆڤێنتۆس بۆ گەڕاندنەوەی سکۆدێتۆی وەرزی 2005 – 2006 رەتکرایەوە

یاریگا
دوای 13 ساڵ جارێکی دیکە بەرپرسانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا داوای گەڕاندنەوەی ناسناوەکە دەکەنەوە، بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە.

ئەمڕۆ بەرپرسانی خانمە پیرەکە جارێکی دیکە داوای پێداچوونەوەی ئەو بریارەیان کردەوە کە پێش 13 ساڵ بە هۆکاری یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان یاخود ( کالچۆ پۆلی ) ناسناویان لێ سەندنەوە، بەڵام دادگای ئۆڵمپیکی ئیتاڵیا داواکەی بۆ گەڕاندنەوەی ناسناوەکە رەتکردەوە.

بەم شێوەیە ناسناوی وەرزی 2005-2006 بۆ بیانکۆنێری ناگەڕێتەوە لەلای ئینتەر میلان دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button