ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگیاریگا

سەرچاوەکان لە بەریتانیاوە: ڤان دایک ئامادەی ڕاهێنانەکانی لیڤەرپووڵ نەبووە

یاریگانێت- میدیاکانی بەریتانێا بڵاویان کردۆتەوە کە ئەمڕۆ دووشەمە ڤێرجل ڤان دایکی دڵی بەرگریی لیڤەرپووڵ بەشداریی ڕاهێنانەکانی نەکردووە.

سەرچاوەکان هیچ هۆکارێکیان بۆ ئامادەبوونی ڤان دایک باس لێوە نەکردووە و هۆکارەکە بە نادیاریی ماوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یاری نەکردنی بەرامبەر بارسا کە سبەی شەو لە ئانفیڵد بە یەکتر دەگەن، ڕەت نەکراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری ڕێدز بە فەرمیی بەشداریی نەکردنی هێرشبەران سەڵاح و فیریمینۆی ڕاگەیاند بۆ یاری گەڕانەوە بەرامبەر بارسا.

بارسا یاری چوونی لە نێو کامپ نو بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بردەوە، سبەی شەو ئانفیڵد دەبێتە پەیژەی سەرکەوتنی یەک لەو دوو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button