ئیتاڵیا

پاستۆری گەڕایەوە مەشقەکانی رۆما

یاریگا-خافیێر پاستۆری بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەی رۆماوە کرد.

پاستۆری لە مانگی ١١ی ساڵی پارەوە کێشەی هەیە، سەرەنجام لە مانگی هەشتدا بڕیاردرا نەشتەرگەری لە حەوزی دا بۆ ئەنجام بدرێت. بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا رەنگە لە یەکەم یاری ساڵی ٢٠٢١دا بەرامبەر سامپدۆریا بەشداری بکات لە سێی مانگی یەکدا.

ناوەڕاستکارە ئەرژەنتینییەکە بە بەردەوامی کێشەی پێکانی هەیە و لەم وەرزەدا نەیتوانیوە بەشداری لە هیچ یاری و مەشقێکی گورگەکانی پایتەخت بکات، ئەمڕۆ ئەستێرەکەی پێشووی پاریس و پالێرمۆ پاش چاکبوونەوەی گەڕایەوە مەشقەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button