ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکە

یانەکەی مارادۆنا نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە خولی پلەیەکی مەکسیکی

یاریگانێت- دیێگۆ مارادۆنا لە مەکسیکەوە شکستێکی دیکەی بۆ سەر کاروانی ڕاهێنەرایەتیی نووسیەوە و ئەم جارە لەگەڵ یانەیەکی پلەدووی ئەو وڵاتە.

مارادۆنا مانگی سێپتامبەری ساڵی ڕابردوو ئەرکی ڕاهێنەرایەتیی دۆرادۆسی گرتە ئەستۆ، بەڵام نەیتوانی بیگەیەنێتە خولی پلەیەکی مەکسیکی، ئەوەش دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی ئەتڵەتیکۆ سان لویس دووچاری شکست هات لە میانی یارییەکانی سەرکەوتن بۆ پلەیەک.

ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە لەو بارەیەوە هەستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: “من ئێستا دڵتەنگم بۆ یاریزانەکان، نەک لەبەر خۆم. لە ژیانمدا یاریم زۆر دۆڕاندووە و زۆریش بردۆتەوە، بەڵام لێرە هەر خەریک بوو بمرم. باوەڕم پێبکەن زۆر دڵتەنگم.”

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیش لای خۆیەوە ئەوەی بڵاو کردەوە کە مارادۆنا نزیکە لە جێهێشتنی یانەکەی و وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی زۆلۆس لە پلەیەکی مەکسیکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button