ئیسپانیاگرنگترین

زێدان لە بارەی دابەزاندنی بەیڵ روونکردنەوە دەدات

زینەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، دابەزاندنی گاریز بەیڵ لە یارییەکەی بەرامبەر بە ڤیاریاڵ پەیام نەبووە.

لە یارییەکەی ئەمشەو، بێنزیما بەهۆی پێکان بەشدارنەبوو، بەڵام مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوت، بەیڵیش هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بۆچی زێدان بەیلی لە یاریگا هێنایە دەرەو و خستیە سەر کورسی یەدەگ، زێدان گوتی:

“ئەو پەیام نییە و بەو جۆرەی دەتانەوێت دەتوانن پێناسەی بۆ بکەن”

“من دەبێت گۆڕنکاری بکەم و هەندێک یاریزان دەبێت بێنە دەرەوە”

“من راهێنەرم و من لیستەکان ئامادە دەکەم، هیچی دیکە لەو بارەیەوە راست نیە”

بابەتی زیاتر

Back to top button