ئینگڵته‌را

وێڵبێک ئەرسناڵ جێدەهێڵێت

ئونەی ئیمری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی رایگەیاند، دانی وێڵبێک لە کۆتای ئەم وەرزە ئەرسناڵ جێدەهێڵێت.

لە مانگی ١١ی رابردووەوە و لە یارییەکەی بەرامبەر بە سپۆرتینگ  لیسبۆنە، بەهۆی شکانی ئەژنۆی، وێڵبێک لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئیمری لە بارەی داهاتویی ئەو یاریزانە رایگەیاند کە ئەو لەگەڵ یانەکە قسەی کردووە و پێیان راگەیاندووە، بڕیارەکە ئەوەیە وێڵبێک ئەرسناڵ جێدەهێڵێت.

وێڵبێک لە مانجستەر یونایتدەوە هاتە ئارسناڵ و لە ئێستاشدا ئەگەری هەیە بچێتە یانەی نیو کاسڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button