ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی: مانچێستەر یونایتد چانسی بەشداریکردنی چامپیۆنزلیگی لەدەستدا

یاریگا
مانچێستەر یونایتد دوای یەکسانبونەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر هادەرسفێڵد تاون، چانسی بەدەست هێنانی بلێتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگی لەدەستدا.

شەیتانە سوورەکان گەڕێک پێش کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵی پرێمەرلیگ بوون به میوانى هادەرسفێڵد تاون و ئەم یانەیە بە بردنەوە هیوای بەشداریکردنی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووی زیندوو دەکردەوە، بەڵام لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان نەیانتوانی ئەم کارە بکەن.

بەم شێوەیە شەیتانە سوورەکان لە دوایین یاری ئەم وەرزە هەوڵ بۆ مسۆگەر کردنی بلێتێکی یۆرۆپالیگ دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button