ئیسپانیا

پێش یارییەکەی بارسا یاریزانێکی ئەتلەتیکۆ دووچار پێکان بوو

ئەگەر هەیە ئەلڤارۆ مۆراتای یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی پێکان لە یارییەکەی بەرامبەر بە بارسیۆلۆنا بەشدار نەبێت.

مۆراتا لە یارییەکەی ئەتلەتیکۆ بەرامبەر بە جیرۆنا کە تیایدا ئەتلەتیکۆ بە دوو گۆڵ سەرکەوت دووچاری پێکان بووە و هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ئاشکرا نەکراوە و لە ژێر پشکنینی پزیشکیدایە، ئەمەش بە گووتەی راگەیندراوێکی یانەکە.

بارسا بەرامبەر بە ڤیاریاڵ بە چوار گۆڵ یەکسانبوو، بەمەش جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ هەشت خاڵ کەمبووەوە، بۆیە ئەگەر ئەتلەتیکۆ بتوانێت سەرکەوتن بەسەر بارسیۆلۆنادا بەدەست بهێنێت، ئەوا جیاوازییەکە بۆ تەنها پێنج خاڵ کەم دەبێتەوە

رۆژی شەممە، بارسیۆلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کامپنو رووبەڕوو دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button