ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان: زۆربەی یاریزانەکان وەرزی داهاتوو لەگەڵمان دەمێننەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات وەرزی داهاتوو زۆربەی یاریزانەکانی لە یانەکەیان دەمێننەوە.

زیزۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ڤیاریال گووتی ” ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر لە سەر کۆمەڵێک یاریزان بڵاوبۆتەوە کە دەگوازرێنەوە یانەکەمان، هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی، راستە ئێمە دەمانەوێت گۆڕانکاری بکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلا نەبۆتەوە”.

راهێنەرەکەی مێرنگی ئاماژەی بەوەش کردووە بۆ وەرزی داهاتوو زۆربەی یاریزانەکانی ئێستا لە ریزەکانیان دەمێننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button