ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە ئینگلتەراوە کێبڕکێیە لەسەر کڕینی خامیس ڕۆدریگێز

یاریگانێت- خامیس ڕۆدریگێزی یاریزانی بایەرن میونخ بۆتە ئامانجی یانەکانی ئینگلتەرا و دەیانەوێت سوود لەو دەرفەتە وەربگرن کە لە بایەرن وەک یاریزانی سەرەکیی پشتی پێنابەسترێت.

بەگوێرەی سەرچاوەی “فۆر فۆر توو”ی بەریتانیی، هەریەکە لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی، لە هەوڵدان بۆ پەلکێشکردنی یاریزانە تەمەن 27 ساڵانەکە و تێچوونی گواستنەوەکەشی لە دەروبەری 36 ملیۆن پاوەندە.

هەوڵی یانەکانی ئینگلیز دوای ئەوە هات کە زینەدین زەیدان نایەوێت یاریزانە کۆڵۆمبییەکە بگەڕێنێتەوە قەڵای سپی، کە ئێستا بە خواستن لە بایەرنە.

گۆڵکارەکەی مۆندیالی 2014 دوای سێ وەرز لە یاریکردن لە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید، بە شێوەی خواستن ڕووی کردە باڤاریا.

بابەتی زیاتر

Back to top button