گرنگترینیاریگا

ئاگادارییەکی گرنگ لە یاریگانێت ـەوە بۆ تەواوی خوێنەرانی

ستافی بەڕێوبەرایەتی یاریگانێت بە پێویستی دەزانێت خوێنەرانی ئاگاداربکاتەوە لە دیاردەیەک و دزییەکی سەیر کە لەم دواییەدا تەشەنەی سەندووە.

لەگەڵ گەشەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا لە کوردستان بە سەدان پەیج و ئەکاونت بە ناوی یاریگا و بەهەمان لۆگۆ و  دروشتم دروستکراوە، بە جۆرێک هەندێک جار بۆ خوێنەرانمان ئەستەم دەبێت لە سەرەتا بزانن کامە یاریگا دروستەکەیە!  تا ئەمڕۆ گوێمان بەو دیاردەیە نەداوە و زۆرجاریش وەکو خۆشەویستی خەڵک بۆ یاریگا سەیرمان کردووە بەڵام لەم دواییەدا درکمان بەوە کردووە هەوڵ بۆ رفاندنی ناسنامەی یاریگا دەدرێت تاوەکو بکرێتە دامەزراوەیەکی بازرگانی و بە سوود وەرگرتن لە ناو و ناوبانگی یاریگا و لەسەر ماندوونی ئێمە پارە پەیدابکەن. ئەمە جگە لەوەی رۆژانە  ئێمە رووبەرووی رەخنە دەبینەوە لە هەواڵ و پۆستی نادروستی یەکێک لە سەرچاوە ساختەکان و ناوی یاریگای پێ ناشرین دەکرێت.

ناوی یاریگا لەسەر زاری هەموو وەرزشدۆستێکی کوردە، بەڵام ئەمە ئاسان نەهاتووەتە دی و بەرهەمی ماندووبوون و شەونخوونی ١٢ ساڵ کارکردنی ستافەکەیەتی. بۆ ئەوەی تۆش بەشدارنەبیت لەو هەوڵە چەپەڵە داواتان لێدەکەین کە دوور بکەونەوە لە تەواوی ئەو ئەکاونت و پەیج و ماڵپەڕە ساختانەی لەژێر ناوی  یاریگا،یاریگا سپۆرت،یاریگا تیڤی، یاریگا لایڤ و دەیان ناوی دیکەدان.

بۆ رێزگرتن لە ماندوبوونمان تکایە  تەنها سەردانی سەرچاوە فەرمییەکانمان بکەن بەم بەستەرانەی خوارەوە:

  • ماڵپەڕی سەرەکی : https://yariga.net/

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button